دۆخی تەندروستی هونەرمەند عەباس محەمەد بەرەو باشی دەڕوات

خەندان-

هونەرمەند عەباس محەمەد، دوای ئەوەی لە هەفەی رابردودا باری تەندروستی تێكچو، بە وتەی ئەمل سەعید كوردە لە ئێستادا تەندروستی باشە.

هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک هەواڵی باشتربونی ئەو هونەرمەندەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، خاوەنی گۆرانی "ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش و توڕە مەبە" دوبارە نابێتەوە لە هونەری کوردیدا

عەباس محەمەد، خەڵكی شاری كەركووكە و ئێستە لە سلێمانی نیشتەجێیە، لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاكاندا وەك گۆرانیبێژێكی بەتوانای ئەو قۆناغە دەركەوت و تا ئێستا دەیان گۆرانیی تۆمار و بڵاو كردوەتەوە و بەیەك لە گۆرانیبێژە پێشەنگەكانی كورد هەژمار دەكرێت.

ئه‌م بابه‌ته 8204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP