شێوازی ئامادەکردنی ڕۆڵەی مریشک

خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
٦ پارچە سنگی مریشک.
٢ پیازی بچوک بە وردکراوی.
٢ کەوچک ترشی سماق.
هاڕاوەی بیبەر.
زەیتی زەیتون.
نانی پاقلاوە (دەتوانیت نان تیری بەکاربهێنیت).

شێوازی ئامادەکردنی:
- لە تاوەیەکدا پیازەکە کەمێک سور بکەرەوە، خوێی پێوە دەکەیت، بێئەوەی زەیتی تێبکەیت.

- دوای ئەوەی پیازەکە کەمێک سور بۆوە زەیتی تێبکە، پاشان سنگی مریشک و هاڕاوەی بیبەر و خوێ و ترشەکەی تێدەکەیت.

- نانەکە بە پارچەی بچوک دەبڕیت، ئەو پێکهاتانەی ئامادەمان کردوە تێی دەکەیت، لولی دەکەیت.

- بە زەیتی زەیتون تاوەی فڕنەکە چەور دەکەیت لەگەڵ ڕۆڵەکان، دەیکەیتە فڕنەوە بۆ چەند خولەکێک پاشان ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

ئه‌م بابه‌ته 7975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP