گەنجێک بە ماددە پلاستیکییەکان هونەرێکی سەرنج راکێش دروست دەکات

خەندان لایف-

گەنجێکی کەنەدی بە ناوی "بنیامین ڤۆن وۆنگ" ماددە پلاستیکیەکانی وەکو پەرداخ، دەفر، بوتڵی ئاو بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردن دیکۆرێکی هونەری بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان.

ئەم گەنجە مەبەستی لەم کارەی ئەوەیە پەیامێک بگەیەنێت کە مرۆڤ چ کارەساتێکی خولقاندووە بە بەردەوام بەکارهێنانی ئەم مادە پلاستیکیانە، دەیەوێت لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە خەڵک هۆشیار بکاتەوە لە گرنگی پاراستنی ژینگەو کاریگەریەکانی لەسەر خودی مرۆڤ.

بنیامین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خاوەنی 110 هەزار فۆڵۆوەرسە، خەڵکی کارەکانی بە سەرنج ڕاکێش دادەنێن و پێیان وایە توانیویەتی بە باشی پەیامەکەی بۆ هەموو جیهان بنێرێت.

A Guy From Canada Makes Fascinating Art Installations Out of Plastic to Show the Threat Our Planet Is Facing

ئه‌م بابه‌ته 13472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP