حەوت نیشانە کە نابێت پشتگوێی بخەیت

خەندان لایف-

هەندێک کات هەست بە هەندێک نیشانە دەکەیت لە جەستەتدا کە ڕەنگە بەلاتەوە ئاسایی بێت و گرنگی پێ نەدەیت، پێگەی Bustle حەوت نیشانە بڵاودەکاتەوە کە لە کاتی هەست پێکردنی ئەم نیشانانە پێویستە ئاگاداری خۆت بیت و پشت گوێی نەخەیت.

یەکەم: بە زویی نەخۆش دەکەویت توشی ئەنفلۆزاو هەڵامەت دەبیت، ئاساییە ساڵانە سێ بۆ چوار جار نەخۆش بکەویت، بەڵام لەوە زیاتر پێویستە بە زویی سەردانی دکتۆر بکەیت.

دووەم: هەمیشە هەست بە ماندوێتی دەکەیت، ڕەنگە بە هۆی کەمخەوی، نەخۆشی دڵ، یان کەمی ئاسنەوە توشی ئەم حاڵەتە بییت پێویستە چارەسەرى بکەیت.

سێیەم: هەست بە باشی ناکەیت تەنانەت ئەو کاتانەی کە نەخۆشیش نیت، هەست بە سەر ئێشە، ئازاری گەدە دەکەیت.

چوارەم: بیرت نایەت کەی بو بۆ یەکەمجار سەردانی دکتۆرت کردووە، ڕەنگە هەست بە نەخۆشی نەکەیت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە پێویستت بە بینینی دکتۆر نیە، پێویستە لانی کەم ساڵی جارێک پشکنینی گشتی ئەنجام بدەیت.

پێنجەم: ئالودە بون بە مادە کافایینەکان، وەکو چا، قاوە.

شەشەم: گرنگی بە هەموان دەدەیت جگە لە خۆت، ئاساییە یارمەتی کەسانی دیکە بدەیت و هاوکاریان بکەیت بەڵام پێویست ناکات تەندروستی خۆت فەرامۆش بکەیت لە پێناو کەسانی دیکە.

حەوتەم: هەمیشە سترێس و خەمت هەیە، کێشەی بچوک گەورە دەکەیت و بەردەوام بیری لی دەکەیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 46867 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP