سودەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا

خەندان لایف-

لیمۆ سودێکی تەندروستی زۆری هەیە بۆ جەستە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەیانیان خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی لیمۆ ئەم سودانە بە جەستە دەگەیەنێت.

یەکەم: دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم.
دووەم: کێشەکانی پێست چارەسەر دەکات وەکو زیپکە، پەڵە، دژە چرچ بونی پێستە.
سێیەم: دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی کەمدا.
چوارەم: جەستە لە ژەهراویبون دەپارێزێت.
پێنجەم: جەستە لە وشکبونەوە دەپارێزێت.
شەشەم: ئازاری ددان ناهێڵێت.

شێوازی دروستکردنی:
گوشراوی لیمۆیەک بکەرە ناو پەرداخێکی پڕلە ئاو، رؤژانە لە بەیانیاندا بیخۆرەوە پێش نان خواردن.

ئه‌م بابه‌ته 17713 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP