شێوازی دروستکردنی کونافە بە پەنیر

خەندان لایف 

پێداویستیەکان:
شیعریەی کونافە
پەنیر
کەرە

پێداویستیەکان بۆ شیلەکەی:
یەک پەرداخ شەکر
 ٣\٤ پەرداخێک ئاو
 کەمێک ئاوی لیمۆ
 کەمێ گوڵاو
بۆ ماوەی 10دەقە بکوڵێ و تەواو سارد ببێتەوە

شێوازی ئامادەکردنی: 
- بە کەرە تەواوی شعریەکە چەور بکە، شعریەکە ورد بکە.
- پاشان بیکە بە دو بەشەوە بەشێکیان لەبنی قاڵبەکەیا دانێن و پەستانی بکە سەر تا بنیشێت.
- پاشان پەنیرەکە دابنێ بێئەوەی بەر قەراخی قاڵبەکە بکەوێت پاشان بەشی سەرەوە.
- دواتر لەسەر 180 سەرو ژێرەی فڕنەکەی بۆ دادەگیرسێنیت و دەخرێتە فڕن تا ئەبرژێ.
- کە لەفڕن دەرهات بەگەرمی شیلە ساردەکەی دەکرێ بەسەردا پێشکەش دەکرێت.
- ئەگەر ئارەزووت لێبێت دەتوانیت لە کۆتاییدا فستقی هاڕاو بکەیت بەسەریدا.

ئه‌م بابه‌ته 11771 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP