زەین مالیک: من ئیتر مسوڵمان نیم

خەندان لایف-

زەین مالیک ئەو هەواڵەی پشت راست کردەوە، کە دەوترا ئەو بڕوای بە هیچ ئاینێک نییە.

گۆڕانیبێژی بریتانی زەین مالیک لە چاوپێکەوتنێکدا ئەو دەنگۆیانەی پشت ڕاستکردەوە کە دەوترا ئەو بڕوای بە هیچ ئاینێک نیە و دەڵێت، "من هیچ کاتێک پەیڕەوی بنەماکانی ئیسلامم نەکردووە، ئیسلام تەنها ئاینی خێزانەکەم بوە هەڵبژاردەی من نەبوە، من ڕێز لە بڕیاری هەموو کەسێک دەگرم کە چ ئاینێک پەیڕەو دەکەن و باوەڕیان پێیەتی، بەڵام من باوەڕم بە هیچ ئاینێک نیە"

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بە شێکی زۆر لە گوێگرانی  وتەی نەشیاویان بۆ دەنوسی پێیان دەوت، "پێویستە شەرم لە خۆی بکات بۆ ئەم بڕیارە"، بەشێکی دیکە لە خەڵک بە کەسێکی بوێر ناویان دەهێنا کە توانیویەتی چاو نەترسانە ڕای خۆی دەرببڕێت.

زەین مالیک یەکێکە لە گۆرانیبێژە بریتانیەکان، لە ساڵی 1993 لەدایک بووە، یەکێکە لە ئەندامانی گروپی وەن دایرێکشن، لە ئێستادا سەرقاڵی دەرکردنی ئەلبومی دوەمیەتی.

ئه‌م بابه‌ته 151947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP