شێوازی دروستکردنی کوبەی پەتاتە

خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
چوار پەتاتە
دو کەوچک زەیتی روەکی
نیو کیلۆقیمە
یەک پیازی وردکراو
دو دەنک سیری وردکراو
یەک کەوچکی بچوک خوێ
١\٤ کەوچکی بچوک ئاڵەتی ڕەش
نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە
نیو کەوچک کەرەوز
١\٤ کوپێک ئارد
دوو هێلکە
کوپێک بەقسەمات
١\٤ کوپ زەیت بۆ سورکردنەوە

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- لە سەرەتادا پەتاتەکە بکوڵێنە، دواتر توێکڵەکەی لێ بکەرەوە، لەگەڵ ئاردەکە بیشێلە.
- لە تاوەیەکدا زەیتی ڕوەکیەکە کەمێک سور بکەرەوە، پاشان قیمەکەی تێبکەو بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند.

- دوای ئەوەی سوربوەوە پیاز و سیرەکەی تێبکە، پاشان خوێ و ئاڵەتی ڕەش و کەرەوز و زەردەچەوەکەی تێبکە و تێکی بدە.

- پەتاتەکە بهێنە، بەش بەش خری بکەرەوە، قیمەکەی تێبکە.

- بەقسەمات و هێلکەکە بە جیا لە دو دەفردا دابنێ، کوبەی پەتاتەکەی تێهەڵکێش بکە، سەرەتا هێلکەکە پاشان بەقسەماتەکە.

- لە کۆتاییدا لە تاوەیەکدا سوری بکەرەوەو پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 13888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP