کینداڵ جینەر لە خۆشەویستەکەی جیابوەوە

خەندان لایف-

کچە مۆدێل کینداڵ جینەر لە "بین سیمۆنس"ی خۆشەویستی جیابوەوە.

کینداڵ جینەر خۆشکی کیم کارداشیان لە سەرەتا ئەمساڵدا رایگەیاند، لە پەیوەندیدایە لەگەڵ یاریزانێکی باسکە بە ناوی "بین سیمۆنس"، بەڵام لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بە فەرمی لەیەک جیابونەوە.

دوای ئەو روداوە کینداڵ وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە لەگەڵ "بێلا حەدید"، کە لە گەشتێکدان لە مۆناکۆ، بە شێوەیەک دەرناکەوێت کە خەم بۆ خۆشەویستە کۆنەکەی بخوات.


کینداڵ جینەر لە ساڵی 1995 لۆس ئەنجیلیس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە دایکبوە، لە منداڵیەوە سەرقاڵی کاری مۆدێلە، لە ئێستادا بە یەکێک لە گرانترین کچە مۆدێلەکان دادەنرێت.

ئه‌م بابه‌ته 16308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP