لیام نیسۆن دوای ئەوەی لە یەکێک لە قوتابیەکانی دا کارەکەی بەجێهێشت

خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیود لیام نیسۆن کارەکەی بەجێهێشت، دوای ئەوەی لە یەکێک لە قۆتابیکانی دا.

لیام نیسۆن پیشەی مامۆستاییە لە نیوکاسڵ وانە دەڵێتەوە، دوای ئەوەی یەکێک لە قوتابیەکان کە تەمەنی تەنها 15 ساڵە بەچەقۆ هەڕەشەی لێ دەکات، نیسۆن لێی دەدات و پاشان کارەکەی جێدەهێڵێت.

نیسۆن باسی چیرۆکەکە دەکات و دەڵیت، "لەکاتی وانە وتنەوەدا پێش ئەوەی زانیاریان پێ بدەم، پێیان دەڵیم چۆن ئارامی پۆلەکە بپارێزن، ئەم قوتابیە دەیویست ئارامی پۆلەکە بشێوێنێت، چومە تەنیشتی و پێم وت بڕواتە دەرەوەی پۆلەکە، بەڵام چەقۆی دەکرد و هەرەشەی لێ کردم هەر بۆیە منیش لێم دا".

لیام نیسۆن لە ساڵی 1952 لە ئێرلەندا لەدایک بوە، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی هۆڵیوود، خاوەنی زیاتر لە 100 فیلم و درامایە، لە بەناوبانگترینیان Star Wars, Batman Begins و Taken

ئه‌م بابه‌ته 8051 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP