چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی پێست لە وەرزی هاویندا

خەندان لایف-

پێست لە هەمو وەرزەکاندا پێویستی بە گرنگی پێدان هەیە، بە پێی وەرزەکان گرنگی پێدانەکە دەگۆڕێت، لە وەرزی هاویندا جیاواز لە وەرزەکانی دیکە پێویست دەکات ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت.

یەکەم: لە نێوان کاتژمێر 10 سەرلەبەیانی بۆ 2ی پاشنیوەڕۆ لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر دوربکەوە.

دوەم: دژە خۆر بەکاربهێنە لە کاتی چونە دەرەوەدا، دو کاتژمێر جارێک تازەی بکەرەوە.

سێیەم: چاویلکەی هەتاو لەچاو بکە، بۆ پاراستنی پێستی دەوروبەری چاو.

چوارەم: کاسکێت لەسەر بکە بۆ ئەوەی بە راستەخۆیی خۆر لە روخسارت نەدات.

پێنجەم: ئەو دژە خۆرانەی بڕێک لە فاوندەیشنی تێدایە بەکارمەهێنە.

شەشەم: ئەو جلانە بپۆشە کە لە لۆکە دروستکراون.

حەوتەم: بەکارهێنانی کرێم لە ڕۆژە هەورەکاندا، چونکە لەو کاتانەشدا تیشکی سەرو بنەوشەیی بونی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 13802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP