هەردی سەلامی گۆرانیەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەند هەردی سەلامی بەم زوانە گۆرانیەکی نوێ بە ناوی "مەڕۆ" بڵاو دەکاتەوە.

هەردی سەلامی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بەشێک لە گۆرانی مەڕۆی بڵاوکردەوە، بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڵاوی بکاتەوە.

گۆرانیەکە پێشتر لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردو "عوسمان عەلی"ەوە وتراوەو ئاوازەکەی بۆ دانراوە، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "عەتا چاوشین"ەوە نوسراوە.

هەردی سەلامی لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئیستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 9673 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP