شێوازی دروستکردنی شۆربای نۆدڵزی مریشک

خەندان لایف-

پێداوستیەکان:
دو کەوچک زەیتی زەیتون
یەک گێزەری وردکراو
دو پیازی بچوک بە وردکراوی
یەک پاکەت شعریە 
یەک مریشک 
خوێ و بیبەری هاڕاو
کەمێک کەرەوز

شێوازی دروستکردنی:
- مریشکەکە بکوڵینە لە مەنجەڵێکدا لەگەڵ پیازێک، خوێ و بیبەرەکی تێبکە.
- لە تاوەیەکدا زەیتی زەیتونەکەی تێبکە لەکەڵ پیازە وردکراوەکە، سوری بکەرەوە هەتاوەکو ڕەنگی دەبێت بە قاوەیی.
- گێزەرە وردکراوەکەی بۆ زیاد بکە بۆ ماوەی دو خولەک لەگەڵی سوری بکەرەوە.
- پاشان بیکەرە ناو مریشکەکەوە و تێکی بدە، دواتر سەری بنێرەوە بۆ ماوەی 20 خولەک.
- لە هەمان کاتدا مریشکەکە ورد بکە و ئێسکەکەی لێ بکەرەوە.
- دواتر شعریەکەی بۆ زیاد بکە، دواتر سەری بنێرەوە تا بە تەواوی دەکوڵێت.
- پاشان بیکەرە قاپێکی گەورەو هەندێک کەرەوزی وەکو رازاندنەوە لەسەر دابنێی.

ئه‌م بابه‌ته 6937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP