لوقمان سەلیم کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ لوقمان سەلیم کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە.

لوقمان سەلیم کلیپێکی نوێ بە ناوی هەنارە بڵاو دەکاتەوە، گۆرانیەکە بە پێشتر بە ستایڵێکی جیاواز وتراوە، بەڵام لوقمان سەلیم  بە شێوازێکی نوێ وتویەتیەوە، لەلایەن دیار مەهدیەوە کاری دەرهێنانەکەی بۆ ئەنجام دراوە، بڕیارە لە جەژنی رەمەزاندا کلیپەکە بڵاو بکرێتەوە.

لوقمان سەلیم یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کوردستان ساڵانێکە لە بواری هونەری کوردیدا کار دەکات، خاوەنی چوار ئەلبومی گۆرانیە.

ئه‌م بابه‌ته 4034 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP