چۆن بە پێکهاتەی سروشتی لێوەکانت پەمەیی بکەیت

خەندان لایف-

خانمان هەموو کات ئارەزوی لێوی پەمەیی و درەوشاوە دەکەن بۆ ئەو مەبەستە پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی سوراو. بەم پێکهاتەنە دەتوانیت بە سێوەیەکی سروشتی ببیت بە خاوەنی لێوێکی پەمەیی.

یەکەم: تێکەڵ کردنی شیر و هەنار. 
دەتوانیت ئاوی هەنارەکە لەگەڵ شیر تێکەڵ بکەیت، بۆ ماوەی ١٥ خولەک بیدە لە لێوەکانت دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ. رۆژانە ئەمە دوبارە بکەرەوە بۆ ماوەی مانگێک دواتر دەبینیت لێوەکانت چەند گۆڕاوە.

دووەم: ئاوی لیمۆ و ڕۆنی بادەم:
هەردو پێکهاتەکە تێکەڵ بکەو بیدە لە لێوەکانت و مەساجی پێ بکە. بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتری هەبێت بە درێژایی شەو پێوەی بهێڵەرەوە.

سێیەم: لیمۆ و شەکر:
ئاوی لیمۆکە لەگەڵ کەمێک شەکر تێکەڵ بکە بۆ ماوەی ٢ جێی بهێڵە، بە زویی هەست بە گۆڕانکاریەکە دەکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 16589 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP