لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ ٢٥ ئایار لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور:
پیشەکەت زیاتر بەرەو پێش دەڕوات، پلەت بەرزتر دەکرێتەوە بەڵام دەبێت متمانەت بە خۆت ھەبێت پێویستی بە کات ھەیە. لە ڕوی تەندروستیەوە ئاگاداری خۆت بە.

گا:
خۆشەویستەکەت نیگەرانە لێت، ھاوسەنگی ڕابگرە لە نێوان خۆشەویستەکەت و ھاوڕێکانت، مانەوەت بەم شێوەیە زۆر شت لەدەست دەدەیت کە پەشیمانی لەدوا دەبێت.

دووانە:
وەرزش یارمەتیت دەدات بۆ لەبیرکردنی خەمەکانت، وریای ھەڵسوکەوتت بە، لە کاتی توڕەییدا بڕیار مەدە، چەند ساتێک ئارام بە و دواتر بڕیار لەسەر ژیانت بدە.

قرژاڵ:
پڕۆژەی نوێ ئەنجام بدە، داھێنان لە کارەکەتدا بکە، ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی تواناکات بەکار بھێنیت، بەخت یاوەرت دەبێت.

شێر:
ئاسان نابێت ئەم بارودۆخە تێبپەڕێنیت بە تەنھا، داوای یارمەتی لە کەسێکی متمانە پێکراو بکە، ھەوڵ بدە زاڵ بیت بەسەر ئەم بارودۆخەدا، کاتەکان قورس تێدەپەڕن بەڵام زۆر ناخایەنێت.

فەریک:
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش دەبێت، کەسە نزیکەکانت دەبینیت و سەردانت دەکەن، کاتیان بۆ تەرخان بکە. ئەمە وات لێ دەکات ھێمن ببیتەوە.

تەرازوو:
ھێندە لوت بەرز مەبە، چواردەورەکەت نیگەران کردوە، مانەوەت بەم شێوەیە وادەکات کەسە نزیکەکانت لەدەست بدەیت. ھەوڵ بدە پەیوەندیەکانت چاک بکەرەوە.

دوپشک:
بیرۆکەکانت بکە بە راستی و بیانھێنەرە دی، ئەمڕۆ یارمەتی کەسانی دەروبەرت بدە و ھاوکاریان بکە ئەمەش وزەیەکی زۆرت دەداتێ. تەندروستیت بەرەو باشتر دەڕوات.

کەوان:
ئەمڕۆ کاتی بەتاڵت ھەیە، ھەوڵ بدە بەشداربیت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی شوێنی کارەکەت، یارمەتی کارەکانیان بدە و ھاوکاریان بکە، چالاکی و وزەیەکی زۆر لە جەستەتدا ھەیە، بۆ تواناکانت بەکاری بھێنەو داھێنان بکە تیایدا.

گیسک:
بەم زوانە پەیوەندی سۆزداری بنیاد دەنێیت، بەم شێوەیە شێوازی ژیانت دەگۆڕێت، پێویستە ڕاستگۆبیت لەگەڵ خۆتدا چاو لە ئاستی راستیەکان دامەخە و روبەڕویان بوەستە.

سەتڵ:
ئەم چەند ڕۆژە زۆر ماندوو بویتە بەڵام بەردەوام بونت بەم شێوەیە وادەکات زوتر ئامانجەکانت بپێکیت، ئاساییە ھەر ڕێگریەک بێتە بەردەمت، نیگەرانی ناوێت، تۆ دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە تێیان بپەڕێنیت.

نەھەنگ:
ژیان بە یەک شێوە بەردەوام نابێت، بێ ھیوا مەبە ئەگەر کێشەیەک ڕویدا، لە ئێستادا توانات ھەیە لەگەڵ کێشە گەورەکانت مامەڵە بکەیت و ڕوبەڕویان بوەستیت، داوای ھاوکاری لە کەسانی دیکە مەکە و کات مەکوژە، خۆت توانای ئەوەت ھەیە بە تەنھا چارەسەریان بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 42692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP