پێنج جۆری خۆراک کە جوانیەکەت دەپارێزێت

خەندان لایف-

شێواز و جۆری خواردنەکەت کاریگەری هەیە لەسەر پێست و روخسار، هۆکارە بۆ دروستبونی زیپکە، پەڵە، نیشانە، چرچی روخسار. دەتوانیت رۆژانە بە خواردنی ئەم جۆرە خۆراکانە پێستت لەو کێشانە بەدوور بگریت.

یەکەم: خواردنی تەماتە لە کاتی ژەمەکاندا هۆکارێکی زۆر باشە بۆ پاراستنی پێست، هێشتنەوەی بە شێوەیەکی تەندروست، هەروەها یارمەتی دروستبونەوەی خانەکانی روخسار دەدات.

دووەم: شاتوو بە یەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت بۆ پاراستنی پێست.

سێیەم: خواردنی گوێز لە نێوان ژەمەکاندا دەبێتە هۆی گەنج بونەوەی روخسار هەروەها قژێکی درەوشاوەترتان پێ دەبەخشێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3.

چوارەم: ماسی سەلەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، دەتوانیت سودی لێ ببینیت بۆئەوەی ڕوخسارێکی گەنج و بێ کێشەت هەبێت.

پێنجەم: هێلکە ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتینی لە خۆ گرتووە، ڕۆژانە خواردنی یەک هێلکە بە کوڵاوی یارمەتیدەرە بۆ نوێبونەوەی خانەکانی روخسار.

ئه‌م بابه‌ته 27487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP