لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ ٢٤ی ئایار لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور:
ئەمڕۆ پێویستت بە پلانێکی ورد هەیە بۆ کارەکانت، بە هەڕەمەکیانە کارەکانت مەکە، چەند کارێک دێنە پێشت کە دەبێت جێبەجێیان بکەیت، بۆیە لە ئامادەباشیابە.

گا: 
پەیوەندی کردن بەو کەسانەی لێت دورن بیرۆکەیەکی خراپ نابێت بۆ ئەمڕۆ، هەوڵ بدە لە تەندروستیان بپرسیت. ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت و دەوروبەرەکەتدا.

دوانە: 
ئەو شتانە مەژمێرە کە روودەدەن و بە خواستی تۆ نین، ناڕەزایی دەرمەبڕە بەرامبەر بە ڕوداوەکان، ئەو پلانەی داتناوە بۆ بینینی هاوڕێ نزیکەکەت یان خۆشەویستەکەت سەرناگرێت.

قرژاڵ:
نیگەرانی بووە بە بەشێکی خۆت و خێزانەکەت، بەڵام ئەمە درێژە ناکێشێت، هەموو شتێک بەرەو باشی دەڕوات، تەنها پێویستی بە هەنگاوێکی بچوک هەیە بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە تێبپەڕن.

شێر: 
ئەمڕۆ پێویستە پەیوندی بە بەشێکی زۆر لە خەلکی بکەیت، دەتوانیت لە ڕێگەی نامەوە یان پەیوەندی تەلەفونیەوە ئەو کارە بکەیت، ئەگەریش ئەمڕۆ وەڵامیان نەبوو دەتوانیت بەیانی ئەم کارە بکەیت، ئەمە وا دەکات کۆتایی بە خەمەکانت بێت.

فەریک: 
ئەمڕۆ بڕیک پارەی زۆر بەدەست دەهێنیت کە بەڕاستی پێویستت پێیەتی. پلانیان بۆ دابنێ بە وریایەوە بەکاری بهێنە.

تەرازوو: 
ئەمڕۆ دایک و باوکت، یان ئەو کەسەی کە زۆر لێتەوە نزیکە سەردانت دەکات، هەوڵ بدە هەندێک کەسی دیکە بانگهێشت بکەیت بۆ ئەوەی کەشێکی پڕ جۆشتان هەبێت.

دوپشک:
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نابێت بۆ ئەوەی بڕۆیتە دەرەوە، متمانە بە هیچ شتێک مەکە کە دێنە سەر ڕێگات، بڕوا بە هیچ شتێک مەکە کە دەیبیستیت.

کەوان: 
لەوانەیە لە هەندێک ئاهەنگ و بۆنەدا کەسانێک ببینیت کە توشی بێزاریت دەکەن و ژیانت بگۆڕن، بەڵام نیگەران مەبە. لیستێک ئامادە بکە بۆ ئەو کارانەی دەبێت بیانکەیت، بەڵام چەند ڕۆژێک بوەستە چونکە ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نیە بۆ ئەنجامدانی کار.

گیسک:
ئەم چالاکیانەی ئەم دواییەت لەگەڵ خەڵک یان لە شوێنی کارەکەت بێزاریان کردویت، مەترسە لەوەی ڕای هاوڕێکانت و خێزانەکەت وەربگریت.

سەتڵ:
کاردانەوەکانت بە ئاشکرا دەرمەبڕە، تەنها با خۆت هەستیان پێ بکەیت. ئەگەر هاوڕێیەکت داوای ئامۆژگاری لێ کردیت بە باشی ڕێنمایی بکە، چونکە کاریگەر دەبێت بە قسەکانت.

نەهەنگ:
ئەگەر ئامانجەکانت بەدەست نەهێنا ڕێگە مەدە بتروخێنێت، ئەمڕۆ باشترین کاتە بۆ ئەوەی هەندێک کات بە تەنیا بەسەر ببەیت، بەم زوانە هەواڵی بەدەستهێنانی بڕێک پارەت پێ دەگات ئەمەش دڵخۆشت دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 27539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP