نەڤید زەردی: بڕیارمداوە ھیچ کات لە تەلەفزیۆن دەرنەکەوم

خەندان لایف-

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی نوسراوێکی لە شێوەی ستۆری بڵاوکردەوە دەڵێت، بڕیارم داوە ھیچ کات لەسەر تەلەفزیۆن دەرنەکەوم لەجیاتی ئەوە بەرھەم بۆ مێژوی ھونەری کوردی دروست دەكەم.

نەڤید زەردی دەڵێت "پێنج ساڵ زیاترە لە ھیچ تەلەفزیۆن و بەرنامەیەک دەرنەکەوتوم، بڕیارم داوە ھیچ کات دەرنەکەوم، لە جیاتی ئەوەی ڕۆژانە باسی ئەوە بکەم کە لە کوێ دەستم پێکردوە و چیم کردوە، بەرھەم و ئەرشیف دروست دەکەم بۆ مێژوی ھونەری کوردی، ڕێگایەک دروست دەکەم کە گەنجان بتوانن سودی لێ ببینن".

ھەروەھا دەڵێت "من بۆ دڵخۆشی ئێوەو ئەو خەونانەی لە منداڵیەوە لە مێشکمدابو زیندوم"

نەڤید زەردی لەدایکبوی شاری مھابادە، یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی 2011 بو، توانیویەتی ھەوادارێكی زۆر بۆخۆی کۆبکاتەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی دەرکردنی ئەلبومێکی نوێیە کە بەمزوانە بڵاوی دەکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 17900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP