فیلمی عەلادین بۆ یەکەمین جار لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا

خەندان لایف-

ئەمڕۆ فیلمی عەلادین بۆ یەکەمین جار لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا.

فیلمی عەلادین فیلمێکی خەیاڵی، میوزیکیە، بەرهەمی کۆمپانیای دیزنیە، لە لایەن گای ڕیچیەوە بەرهەم هێنراوە، چیرۆکی فیلمەکە لە هەمان چیرۆکی فیلم کارتونی عەلادینەوە وەرگیراوە، ئەکتەرەکان بە هەمان ناو بەشداریان لە فیلمەکە کردووە.

ویل سیمس، مینا مەسعود، نۆمی سکۆت، مەروان کینزاری، ڕۆلی سەرەکیان هەیە لە فیلمەکەدا، هاوکات سالار ئەسید کە ژەنیارێکی کوردە بەشداری ژەنینی بەشێک لە میوزیکی فیلمەکە کردووە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP