سۆفی تێرنەر و جۆی جۆناس ڕۆژێک پێش هاوسەرگیریان جیا بوونەوە

خەندان لایف-

سۆفی تێرنەر و جۆی جۆناس ڕۆژێک پێش هاوسەرگیریان بڕیاریاندا جیا ببنەوە.

سۆفی تێرنەر ناسراو بە "سانسا ستارک" لەگەڵ جۆی جۆناس لە ساڵی ٢٠١٦وە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ یەکتردا، ساڵێک دوای پەیوەندیەکەیان مارەبڕینیان ئەنجامدا، بڕیار بوو لە کۆتایی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان لە لاس ڤیگاس ئەنجام بدەن، بەڵام ڕۆژێک پێش هاوسەرگیریەکەیان ڕایان گەیاند کە بە فەرمی جیابوونەتەوە.

سۆفی تێرنەر لە ساڵی ١٩٩٦ لە بریتانیا لەدایک بووە، لە زنجیرەی گۆت (یاری تەختی پاشایەتی) ڕۆڵی سەرەکی سەرەکی هەبوو بە ناوی "سانسا ستارک"، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.

ئه‌م بابه‌ته 18016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP