پێنج خراپترین خۆراک بۆ ئازاری پشت

خەندان لایف-

دروستبونی ئازاری پشت هۆکاری زۆرە، دەکرێت بەهۆی کارکردنی زۆرەوە بێت، یان هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس، دووگیانی، قەڵەوی، شێوازی دانیشتن، هەندێک کاتیش دەکرێت بۆماوەیی بێت، لێرەدا خواردنیش ڕۆڵی خۆی هەیە لە کەم کردنەوەی ئەو ئازارە، بۆیە پێویستە خۆت لەم خۆراکانە بە دوور بگریت.

یەکەم: ئەو خۆراکانەی شەکر لە پێکهاتەیاندا هەیە وەکو (سۆدە، خواردنەوە وزە بەخشەکان، نان، خواردنەوە گازیەکان، شیرینەمەنیەکان)

دووەم: دووربکەوە لە خواردنی نوقڵ و شوکولاتە، بەڵام خواردنی ئەو میوانەی کە شیرینن شتێکی ئاساییە.

سێیەم: قاوە، ئەگەر تۆ کەسێکیت کە بەردەوام قاوە دەخۆیتەوە ئەوا تەنها بە دوورکەوتنەوەت لێی بۆ ماوەی 1 هەفتە هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.

چوارەم: بەرهەمە سپیایەکان وەکو (پەنیر، کەرە، ماست، شیر، کرێم).

پێنجەم: خواردنی چەور زیانی زۆری هەیە وەکو: (گۆشتی سوور، چەرەسات، ماسی، زەیتی گەنمەشامی هەروها ئۆمێگا 6).

ئه‌م بابه‌ته 13153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP