شێوازی دروستکردنی مەحشی تەماتە

خەندان لایف-

پێداویستیەکان

١ كوپ برنج بەڵام پێشتر شه‌وێكی ته‌واو له‌ ئاودا دانرابێت
٣٠٠ گرام گۆشتی قیمه‌كراو
كیلۆ و نیوێك ته‌ماته‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌
١پیاز
خوێ
١سیری هارراو
٢ بیبه‌ری سه‌وز
 ٣ كه‌وچكی گه‌وره‌ دۆشاوی ته‌ماته‌
 ٣ كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتون
نیو كه‌وچكی بچوك بیبه‌ری ره‌شی هارراو یان ئاڵه‌ت
چاره‌كه‌ كوپێك گوێز پاكراو
نیو كه‌وچكی بچوك نه‌عنا

شێوازی دروستكردنی:

- ته‌ماته‌كه‌ ناوه‌كه‌ی بكۆڵه‌ 
-پاشان قیمه‌كه‌ كه‌مێك ئاڵ بكه‌ له‌سه‌ر ئاگر، دواتر پیاز، سیر، بیه‌ری سه‌وز، زه‌یت، بیبه‌ری ره‌ش، به‌هارات.

-برنج و گوێزه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ سوریان بكه‌ره‌وه‌.

-دۆشاو و نه‌عناكه‌ جوان به‌ خه‌ڵاته‌ی كاره‌بای تێكه‌ڵ بكه‌ بیكه‌ به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی تر به‌ڵام زۆر سورنه‌بێته‌وه‌ ته‌نها ئاڵ بێت.

-پاشان پێكهاته‌كان بخه‌ره‌ ته‌ماته‌كه‌وه‌ وه‌ك وێنه‌كه‌ و بیخه‌ره‌ ناو قاڵبێكی ناو فرنی چه‌وركراوه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر پاشان پێشكه‌شی بكه.‌

ئه‌م بابه‌ته 4918 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP