لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ ٢٣ی ئایار لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور:
ئەم چەند ڕۆژە زیاتر هەستیاریت بەرامبەر بە پەیوەندیەکەت یان خێزانەکەت، بەڵام پێویست ناکات نیگەران بیت، سەیرێکی دەوروبەرت بکە بۆ ئەوەی کەسێک بدۆزیتەوە یارمەتی کێشەکانت بدات.

گا: 
ئەگەر هەمو رۆژێکت وەکو ئەمڕۆ بێت ئەوا ژیان وەکو بەهەشتێک دەبێت بۆت. ئەمڕۆ هەموو شتێک نایاب دەبێت، چارەسەری کێشەکانت بە ئاسانی دەکەیت. بەڵام پێویستە چاو و گوێیەکانت بکەیتەوە وریا بیت.

دوانە:
خەریکە پەیوەندیەکانت لەگەڵ خۆتدا دەپچڕێنیت، هەموو سەرنجت لەسەر کەسانی دیکەیە، هەندێک کات بۆخۆت تەرخان بکە سەیری ژیانت بکە، دوای ڕۆژێک لە پشوو وەرگرتن هەموو شتێک بە باشی دەڕوات بەڕێوە.

قرژاڵ:
ئەم چەند ڕۆژە زۆر پرسیاری تایبەت لە خەڵک دەکەیت، بەو شێوەیە چواردەورەکەت نیگەران دەکەیت، پێویست ناکات هێندە لە ژیانی تایبەتیان بپرسیت، هەندێک بیر بکەرەوە لەسەر ئەم هەڵسوکەوتەت.

شێر: 
ئەمڕۆ وەکو خەونێک وادەبێت بۆت. ئەو کارانە مەکە کە ڕۆژانی دیکە دەیکەت، هەندێک گۆڕانکاری بکە، پێویست ناکات هەموو قورسایی دنیا بکەیتە سەر شانت، شتەکان بە سادەیی وەربگرە.

فەریک:
 ئەگەر کەسێکی تایبەت هەیە لە ژیانت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشە بۆ ئەوەی هەستەکانی خۆتی بۆ دەرببڕیت. گرنگ نیە چی رودەدات، لە ڕۆژانی وەکو ئەمڕۆدا پێویستە چاوەکانت بکەیتەوە.

تەرازوو:
ئەمرۆ ناتوانیت خۆت لە دودڵی و قەلەقیەکانت بپارێزیت، ژیانت بە ڕێڕەوێکی ئاسایی ناڕوات بەڕێوە، ڕێگە بدە بەم جۆرە بڕوات و هەوڵی گۆرانکاری مەدە.

دوپشک:
ڕۆژانێکی زۆر خۆشت لەبەردەمە، لە دوای تەواو بوونی کارەکانت ئەم رۆژانە لە دەفتەری یادگاریەکەت تۆمار بکە بۆ ئەوەی لەبیری نەکەیت، مەترسە لەوەی کەسانی نوێ بناسیت.

کەوان:
بەم زوانە ئەنجامی ئەو گۆڕانکاریانە دەبینیت کە ئەنجامت داوە، بەڵام مەرج نییە لە ئێستادا هەمووی بە خواستی تۆ بێت، بۆیە نیگەران مەبە.

گیسک:
ئەمڕۆ ڕۆژی چارەسەرکردنی کێشەکانتە، ئەمرۆ ئامادەیت بۆ دەستپێکێکی نوێ، ناترسیت لە ئەنجامدانی هیچ کارێک چونکە شارەزایی زۆرت کۆکردۆتەوە.

سەتڵ:
ئەو شتانەی لە خۆتدا لێی نارازیت ئێستا دەتوانیت بیانگۆڕیت، داوای یارمەتی لە کەس مەکە خۆت هەوڵ بدە، بەو شێوەیە زیاتر پشت بە خۆت دەبەستیت.

نەهەنگ:
زیاتر لە هەرکەسێک دەبێت ئاگاداری بریندارکردنی هەستی خەڵکی بیت، ئەمرۆ هەندێک شت رودەدات کە دەتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت بۆیە باشترە کۆنتڕۆڵی هەستەکانیشت بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 44810 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP