پێنج ڕێگای سروشتی بۆ لابردنی پێستە مردوەکانی دەوروبەری نینۆک

خەندان لایف-

دروستبونی ئەو پێستانەی دەروبەری نینۆک بەهۆی وشکی پێستەوە دروست دەبێت، زیاتر لەکاتی گۆڕانی وەرزەکاندا دروست دەبێت، دەتوانیت بەم شێوەیە چارەسەری بکەیت.

١- زەیتی بادەم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی، دەتوانیت سودی لێ ببینیت.

٢- ئالۆڤێرا، بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پەنجەکات، ڕۆژانە ئەمە دووبارە بکەرەوە تا بە تەواوی لەو کێشەیە رزگارت دەبێت.

٣- 3 کەوچک شیری گەرم لەگەڵ هاڕاوەی شۆفان تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 15 یۆ 20 خولەک بیدە لە نینۆکەکانت.

٤- 1 کەوچک شەکری قاوەیی لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پێستە مردوەکان، هەفتەی 3 جار ئەمە دوبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی کاریگەری هەبێت.

٥- هەنگوین و مۆز تێکەڵ بکە بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە دەستت، دواتر بە ئاو بیشۆ بەبێ بەکارهێنانی سابون.

ئه‌م بابه‌ته 12304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP