چۆن رقت لە کەسێک بێتەوە کە ڕۆژانێک خۆشتویستوە

خەندان لایف-

هەندێک جار لەلایەن بەرامبەرەکەتەوە دڵت دەشکێندرێت یان دەستبەردارت دەبێت، بەڵام تۆ هێشتا ناتوانیت رقت لێی بێتەوە، ئەمەش وا دەکات بە ئاسانی کەسەکەت بۆ لەبیر نەکرێت، زیاتر ئازار بچێژیت.

یەکەم: ئەو کەسە ئیتر بەشێک نییە لە ژیانی تۆ بۆیە هەموو ئەو یادگاریانە بسڕەوە کە پێکەوە تۆمارتان کردبو.

دووەم: ژمارەکە و ئەکاونتەکانی بلۆک بکە.

سێیەم: نامەو ئیمەیڵەکانی بسڕەوە و دوبارە مەیانخوێنەرەوە.

چوارەم: هەموو ئەو شتانە لە خۆت دور بخەرەوە کە ئەوت بیر دەخاتەوە.

پێنجەم: هەستەکانت کۆنتڕۆڵ بکە، ئەو بارودۆخە قبوڵ بکە.

شەشەم: بیر لەو کاتانە مەکەرەوە کە پێکەوە بوون یان یادگاری خۆشتان تۆمارکردبو.

حەوتەم: بیر لەو کاتانە بکەرەوە کە دڵتی دەشکاند و توڕەی دەکردیت، یان گرنگی پێ نەدەدایت.

هەشتەم: لە ماڵەوە دامەنیشە بیر لە ئەو بکەیتەوە، لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت بڕۆ دەرەوە هەندێک کات بەسەر بەرە.

نۆیەم: پۆزەتیڤانە بیر بکەرەوە، باوەڕت بەوە هەبێ کە تێپەڕینی کات هەموو شتێک چارەسەر دەکات.

دەیەم: وەکو ئەزموون بیر لە پەیوەندیەکەت بکەرەوە نەک یادگاری ناخۆش، سود لەو هەڵانە وەربگرە کە ئەنجامت داوە.

یانزەیەم: کاتە بەتاڵەکانت خۆت سەرقاڵ بکە بە یاری کردنەوە یان ژەمێک ئامادە بکە.

دوانزەیەم: هەمیشە پێبکەنە ئەوەش وات لێدەکات هەست بە دڵخۆشی بکەیت.

سیانزەیەم: خۆت خۆشبوێت، بە شێوەیەک بیر لە خۆت بکەرەوە کە تۆ شایەنی باشترینیت.

ئه‌م بابه‌ته 6379 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP