چوار رێنمایی تەندروستی کە ژیانت دەگۆڕێت

خەندان لایف-

زۆر کات چەند هەنگاوێکی بچوک دەتوانێت دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە دروست بکات، دکتۆر رەنگان چاتیرجی ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکات کە دەتوانن ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروستیان هەبێت.

یەکەم: دەتوانن خواردنەکانتان لە ماوەی 12 کاتژمێردا بخۆن، پاشان 12 کاتژمێر پشوو بە گەدەتان بدەن بەم شێوەیە باڵانس دەبێتەوە، ئەم گۆرانکاریە بچوکە سودێکی تەندروستی زۆری دەبێت.

دووەم: زۆرجار بەهۆی سەرقاڵی کارەکانمانەوە کاتمان نابێت بۆ ئەوەی بڕۆین بۆ جیم یان وەرزش ئەنجام بدەیت، دەتوانیت هەفتەی دووجار لە ماڵەوە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی بکەن تەنها بۆ ماوەی 5 خولەک.

سێیەم: ئێمە وا ڕاهاتوین کە دەبێت تەنها لە شەواندا بخەوین هەموو ڕوناکیەکان بکوژێنەوە، بێ ئاگاین لەوەی کە نوستن لە ڕۆژدا سودی تەندروستی زۆرە، دەتوانیت ڕۆژانە 20 خولەک لە ڕوناکی ڕۆژدا بخەویت پاشان هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.

چوارەم: کاتێک بەیانیان هەڵدەستین یەکەم کارمان ئەوەیە کە سەیری شاشەی مۆبایلەکانمان دەکەین، پێش خەوتنیش بەردەوام مۆبایلەکان بە دەستمانەوەیە، ئەمەش وادەکات بە درێژایی رۆژ لە سترێسدا بین، بۆیە رۆژانە دوای هەستان لە خەو و پێش خەوتن بۆ ماوەی 15 خولەک لە بەکارهێنانی مۆبایل دوور بکەوە.

ئه‌م بابه‌ته 12803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP