چۆن بە پێکهاتەی سروشتی خانە مردوەکانی پێستت لادەبەیت؟

خەندان لایف-

خانەکانی پێست بەردەوام لە نوێبونەوەدان، بەشێک لە پێستە مردوەکان بە جەستەوە دەمێننەوە ئەمەش وادەکات شێوەیەکی ناشرین بە پێستی کەسەکە ببەخشێت.

 بەم شێوازە دەتوانیت پێستە مردووەکانی جەستەت بە ئاسانی لابەریت.

یەکەم:
١ کەوچک شەکری قاوەیی
١ کەوچک رۆنی گوێزی هندی
هەردوو پێکهاتەکە تێکەڵ بکە، بە شێوەیەکی بازنەی مەساج بۆ ئەو شوێنە بکە کە مەبەستە بۆ چەند خولەکێک جێی بهێڵە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتەی ٢ جار ئەمە دووبارە بکەرەوە.

دووەم:
١ کەوچک شەکر.
١ کەوچکی چا هەنگوین.
بە باشی تێکەڵیان بکە، بۆ چەند خولەکێک مەساجی پێ بکە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 11296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP