ئیلیاس جۆڵا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی لەگەڵ شێنێ هۆشیار بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیلیاس جۆڵا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لەگەڵ شێنێ هۆشیار بڵاوکردەوە.

ئیلیاس جۆڵا، نوێترین کلیپی بە ناوی "بوکەشوشە" لە چەناڵی یوتیوبی نێت تیڤی بڵاوکرایەوە، لە کلیپەکەدا خانمە مۆدێل شێنێ هۆشیار بەشداری کلیپەکەی کردووە. کاری دەرهێنانەکەی لەلایەن دیار مەهدیەوە بۆ ئەنجام دراوە.

ئیلیاس جۆڵا ناوە هونەریەکەیەتی، ناوە راستەقینەکەی ئامانج ئەحمەد-ە، جۆڵا نازناوی بنەماڵەکەیەتی، لە ئاڵی ١٩٨٣ لە سلێمانی لەدایک بووە، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی کەمە دەرکەوتتوە توانیویەتی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی کۆبکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 23777 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP