لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 22ی ئایار.

کاور:
ئەم چەند ڕۆژە زیاتر هەستەکانت بەکار دەهێنیت بۆ بڕیاردان، ئەم بارودۆخەشت وات لێدەکات هەست بە باشی بکەیت. ئەمڕۆ ژیانی سۆزداریت بە باشی تێدەپەڕێت و هەموو شتێک بە خواستی تۆ دەبێت.

گا:
کەسێکی زۆر یارمەتیدەریت، تەنانەت لە ژیانی سۆزداریشتدا بەم شێوەیەیت و بەردەوام یارمەتی خۆشەویستەکەت دەدەیت، تەنانەت زۆرترین قوربانیت داوە بۆ یارمەتیدانیان، ئەمرۆ دەبێت فێری ئەوە ببیت کە بە چواردەورەکەت بڵێیت "نەخێر" هەندێک یارمەتی خۆت بدەیت، تەنها بەو ئەندازەیە یارمەتی کەسانی دیکە بدە کە لە تواناتدا هەیە.

دوانە:
هەموو کەس دەیانەوێت خۆشبویسترێن، بەڵام تۆ ناتوانیت وابکەیت هەموو کەست خۆشبوێت، زۆر لە خۆت مەکە بۆ ئەوەی بە دڵی هەموان بیت، ئەگەر لە کارەکانی ئەمڕۆت سەرنەکەوتیت ئەوە ئاسایی بێت لات چونکە ئەوە کۆتایی دنیا نیە.

قرژاڵ:
ئەم چەند رۆژە کارەکانت بۆ مرۆڤایەتی ئەنجام بدە، ئەمە وا دەکات هەست بە باشی بکەیت، کاری خێرخوازی زیاتر ئەنجام بدە و چاوەرێی پاداشت مەکە.

شێر:
ئەم ماوەیە ئاگرێک لە ناختدا هەیە بەڵام تەنها خۆت دەتوانیت یارمەتیدەری خۆت بیت، چونکە چواردەورەکەت کارەکانت قورستر دەکەن.

فەریک:
چواردەورەکەت بە کەسێکی سارد لێت دەڕوانن بەڵام لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نیت تەنها ناتەوێت هەستەکانت دەرببریت، پێویست ناکات خۆت بسەلمێنیت بۆیان، دوای تێپەرینی ماوەیەک خۆیان لێت تێدەگەن.

تەرازوو:
ئەمڕۆ رۆژێکی پڕ لە قوربانیدان دەبێت بۆت، بۆ زۆر شت قوربانی دەدەیت، بەڵام لە کۆتاییدا خۆشەویستی چواردەورەکەت بە دەست دەهێنیت.

دوپشک:
هەندێک پرسیار لە مێشکتدا هەیە کە پێویستت بەوەیە وەڵامەکانیان بزانیت. ئەگەر دەتەوێت کەمێک ئارام ببیتەوە ئەوا پشویەکی کورت وەربگرە و گەشتێک ئەنجام بدە، بەڵام هیچ کەس هاوبەشی پێ مەکە لە گەشتەکەدا.

کەوان:
هەندێک بارودۆخی ناخۆشت تێپەراند، بەڵام ئەزموونی باشت وەرگرتووە. پێویست ناکات ئەو کەسانەی چواردەورت بژمێریت کە لە تۆ باشترن، هەوڵ بۆخۆت بدە و ئاستی خۆت پێش بخە.

گیسک:
ئەم چەند رۆژە زیاتر هەست بە هەستیاری دەکەیت بەرامبەر بە کەسانی چواردەورت، پێویست بەوە ناکات لە هەموو شتێک بە گومان بیت، هەموو شتێک ئاسایی تێدەپەرێت.

سەتڵ:
خەڵکی تۆیان خۆشدەوێت و دەیانەوێت لە چواردەورت بمێننەوە و لێت نزیک بنەوە، بەڵام تۆ پێت خۆشنیە لەگەڵیان بیت، بەڵام مانەوەی تۆ بە بێ ئەوان دواتر هەستێکی ناخۆشت پێ دەبەخشێت.

نەهەنگ:
خۆشەویستەکەت دەیەوێت دەستبەردارت ببێت، ڕۆژانێکی سەخت بەڕێدەکەیت، بەڵام نیگەران مەبە چونکە هەموو ئەمانە کاتین و هەموو شتێک دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

ئه‌م بابه‌ته 45750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP