چۆن بزانیت کەسێک تۆی خۆشدەوێت

خەندان لایف-

زۆرکات لایەنی بەرامبەر بەهۆی شەرمی زۆرەوە یان ترسان لەوەی رەتبکرێتەوە ناتوانێت بە ئاسانی هەستەکانی خۆیت بۆ دەرببڕێت، بەڵام دەتوانیت بەم چەند نیشانەیە هەستەکانی بەرامبەرت بە ئاسانی بخوێنیتەوە.

یەکەم: سەرنجی زمانی جەستەی بدە، زۆرکات بە وردبونەوە لە زمانی جەستەی کەسەکە زۆر شتت بۆ دەردەکەوێت، بەردەوام سەرنجی لەسەر تۆیە، یان لە هەر شوێنێک بیت پێیەکانی بە ئاراستەی تۆ دادەنێت.

دووەم: ئەوکاتەی قسەت بۆ دەکات هەوڵ دەدات وەسفی خۆی بکات، باسی ئازایەتی و دەستکەوتەکانی دەکات.

سێیەم: بەردەوام گالتە بەو کەسە دەکات کە تۆ خۆشت دەوێت هەوڵ دەدات کەسەکە لە پێش چاوت بخات.

چوارەم: ئەو کاتەی تۆ بەو شوێنە دەڕۆیت کە ئەوی لێیە، بە دەنگی بەرز قسە دەکات بۆ ئەوەی سەرنجت رابکێشێت.

پێنجەم: هەوڵ دەدات لەو شوێنە بێت کە تۆی لێیە خۆی سەرقاڵ دەکات بۆ ئەوەی زیاتر لەو شوێنە بمێنێتەوە.

شەشەم: خۆی لەو کەسانە نزیک دەکاتەوە کە هاوڕێتن یان لێتەوە نزیکن.

حەوتەم: هەموو وردەکاریەک دەربارەی تۆ دەزانێت.

هەشتەم: بەردەوام چاودێری ئەکاونتەکانت دەکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

نۆیەم: سەرنجی هاورێکانی بدە، چونکە رەنگە دەربارەی خۆشویستنی تۆ بە هاوڕێکانی وتبێت، بۆیە ئەوکاتەی تۆ لە نزیکی ئەویت هاورێکانی بەردەوام گاڵتەی لەگەڵ دەکەن و پێدەکەنن.

ئه‌م بابه‌ته 46802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP