لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21 ئایار.

کاور: 
پێویست بەوە ناکات هەموو شتێک رەتبکەیتەوە، کارێک مەکە هەموو دەرفەتەکانت لە دەست دەربچێت، هێندە پیداگیری مەکە کە دەبێت هەموو شتێک بە خواستی تۆ بێت، باشترە دەرفەت بە چواردەورەکەت بدەیت ئەوانیش خواستەکانیان بە جێ بهێنن.

گا: 
توانای نوسینت هەیە بە باشی، دەتوانیت سود لەم توانایەت وەربگریت بۆ بە دەستهێنانی ناوبانگ، هەرگیز درەنگ نییە و تواناکانت بخەرە کار.

دوانە: 
ئەمرۆ رۆژی تۆیە، هەموو هەوڵی خۆت بدە بۆ ئەوەی خۆت بۆ چواردەورەکەت بسەلمێنیت، بەڵام پێویست ناکات زیادەڕەوی بکەیت.

قرژاڵ:
ڕۆژانێکی زۆر نایابت لە پێشە، ئەم مانگە مانگی بەختی تۆ دەبێت، ئەگەر پێشتر لەگەڵ خێزانەکەت ڕۆژانێکی سەختت بەسەربردوە ئەوا لەم چەند رۆژە قەرەبووی ئەو کاتە سەختانەت بۆ دەکرێتەوە.

شێر:
ئەم چەند ڕۆژەی پێشتر ئەزموونی زۆر باشت وەرگرتووە، خەڵکانی چواردەورت دڵی خۆیان بۆتۆ دەکەنەوە هەوڵ بدە بە پێی ئەزموونەکانت ڕێنماییان بکەیت بۆ داهاتوو.

فەریک: 
هەندێک سوپرایزی جوان ڕودەدەن، دڵخۆش دەبیت پێیان، ئەم چەند ڕۆژە بەربەست نایەنە بەردەم کارەکانت و سەرکەوتوو دەبیت.

تەرازوو:
ئەم چەند رۆژە پێویستە بە تەواوی قوربانی بۆ چواردەورەکەت بدەیت، ئەمە بەس نیە بەڵکو دەبێت رێنماییان بکەیت لە کاتی پێویستیدا، بە تەواوەتی متمانەیان پێتە.

دوپشک:
دوای ئەوەی ئەم چەند رۆژە بە ئەندازەی پێویست ماندو بویت پێویستت بە کەمێک پشوو هەیە، زۆر خۆت ماندوو مەکە، بەردەوام بوونت بەم شێوەیە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

کەوان:
پێویستت بەوە هەیە زانیاری نوێ کۆبکەیتەوە، هەوڵ بدە سود لە کتێب یان توێژینەوەکان وەربگریت بۆ ئەوەی ئاستی رۆشنبیریت بەرز بکەیتەوە. ئەمە ئەنجامێکی باشی دەبێت.

گیسک:
پێویستە ئازاتر بیت وەک لەوەی کە هەیت، نرخ و بەهای خۆت بزانە، پێویست ناکات هەموو کات بۆ چواردەورەکەت بسەلمێنیت.

سەتڵ:
هەستت بەوە کردوە کە هەندێک کێشەت هەیە سود لە ئەزمونی کەسانی دیکە وەربگرە، شەرم مەکە لەوەی داوای ئامۆژگاریان لێ بکەیت.

نەهەنگ:
ئەم چەند رۆژە بەرگە بگرە، رێگە مەدە چواردەورەکەت قسەت لەبارەوە بکەن، ئەمرۆ رۆژی تۆ دەبێت، ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ دەربرینی هەستەکانت.

ئه‌م بابه‌ته 43691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP