بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان کۆتایی نەیەت ئەم حەوت خاڵەت لەبیربێت

خەندان لایف-

ئەو کاتەی لە پەیوەندی خۆشەویستیدایت بێگومان هەندێک کات شەڕ و ناخۆشی رودەدەن، بەڵام پێش ئەوەی سەر بکێشێت بۆ جیابونەوەو کۆتایی هێنان بە پەیوەندیەکەتان ئەم خاڵانەت لەبیر بێت.

یەکەم: ژیان ئاسانترە لەگەڵ ئەو، رۆژانە بەهۆی ئەو روداوانەی رودەدەن توشی خەم و سترێس دەبیت، کاتەکانت بە قورسی تێدەپەرن، ئەوەت لەبیر بێت کە ئەو هەمو کات شتەکانت لا ئاسان دەکات، یارمەتیدەرتە بۆ لەبیرکردنی خەمەکانت.

دووەم: ئەو کاتەی کە چواردەورەکەت لێت تێناگەن ئەو هەمیشە هەوڵ دەدات لێت تێبگات.

سێیەم: ئەوەت لەبیر بێت کە خۆشەویستەكەت ژیانی بەش کردوە لەگەڵ تۆ، بە واتای ئەوەی لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵتدایە.

چوارەم: لەگەڵ ئەو هەست بە باشتربون دەکەیت.

پێنجەم: توێژینەوەیەک دەریخستوە کە ئەو کەسانەی لە خۆشەویستیدان تەندروسترن لە کەسانی دیکە و لەبێتاقەتی و خەم بەدورن، بۆیە سوپاسگوزاربە بەوەی ئەو ژیانە تەندروستەی پێ بەخشیویت.

شەشەم: بەشێکی زۆر لە کاتی خۆی بەخشیوە بە تۆ رێگە نادات هەست بە تەنهایی بکەیت.

حەوتەم: هەمو شتێک دەکات بۆ رازیکردنی دڵی تۆ، هەرگیز داواکاریەکانت رەت ناکاتەوە.

هەشتەم: هەمیشە لێبوردەیە بەرامبەر هەڵەکانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 20665 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP