شێوازی دروستکردنی پاستا

خەندان لایف-

کەرەستەکان:
پاستای فرێش یان هەرجۆرێ بێ
سنگی مریشك
بروکلی
قارچك
پەنیری پیزا
شیر و فلوزە 
خوێ و ئاڵەتی ڕەش
کەرە بۆ سورکردنەوە

شێوازی ئامادەکردنی:

- سەرەتا مریشکەکە سور دەکەینەوە دواتر بروکلییەکەی تێدەکرێت.

- واباشترە قارچکەکە بەجیا سوربکرێتەوەو دواتر تێکەڵی بکرێت.

- پاستاکەش بۆ ماوەی ۳ خولەک زەرد ئەکرێت لەوە زیاتری ناوێت چونکە خۆی ئامادەیە.

- دواتر شیر و فلوزەو پاستاکەی تێدەکرێت و تێکەڵ دەکرێت.

- کاتێک شیرەکەی خەست بوەوە پەنیرەکەی تێدەکرێت و ئامادەیە بۆ خواردن

ئه‌م بابه‌ته 11149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP