چەند خورادنەوەیەک بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان

خەندان لایف-

ئازاری جومگەکان بە تایبەتی ئازاری ئەژنۆکان زۆر کەس پێوەی دەناڵێنێت، زۆرکات وادەکات کەسەکە نەتوانێت بە ئاسودەیی دابنیشێت یان بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێوە بوەستێت، بەم خواردنەوانە دەتوانیت خۆت لە ئازاری جومگەکان بپارێزیت.

یەکەم:

ئاو، جەستەی مرۆڤ %٧٠ لە ئاو پێکهاتووە، کاتێک بەپێی پێویست ئاو ناخۆیتەوە کاریگەری لەسەر جومگەکان دروست دەکات دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار، باشتر وایە ٢ لیتر ئاو بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا.

دووەم: 
شەربەتی گێلاس، بەهۆی ئەوەی گێلاس رێژەیەکی زۆری شەکری لەخۆگرتووە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان.

سێیەم: 
خواردنەوەی شەربەتی ئەم میوانەی کە مادەی ریشاڵی لە پێکهاتەیاندا هەیە وەکو پرتەقاڵ، کێوی، شلیک، شاتوو.

چوارەم: 
چا، قاوە، لە بەیانیاندا خواردنەوەی کوپێک قاوە یان چا کاریگەری باشی دەبێت بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان.

پێنجەم:
شیر، رێژەیەکی زۆری کالسیۆمی لە خۆگرتووە و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک و نەمانی ئازاری جومگە.

ئه‌م بابه‌ته 14626 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP