میران عەلی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانبێژی کوردستان میران عەلی، بەم زوانە کلیپێکی نوێی بەناوی "هەولێر" بڵاودەکاتەوە

میران عەلی لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بەشێکی کەم لە کلیپەکەی خۆی بڵاوکرەوە و نوسیویەتی "بەم زوانە". 

تێکستی گۆڕانیەکە لەلایەن نەورەس عەبدوڵاوە نوسراوە، میلۆدیەکەی لەلایەن ئارش عوسمانەوە بۆ دانرەوە، کاری دەرهێنانەکەی لەلایەن هونەرمەند ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.

میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

ئه‌م بابه‌ته 9833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP