نوێترین ستایلی قژ بۆ ساڵی 2019

خەندان لایف-

ساڵانە مۆدێل و ستایلی نوێی قژ دێتە ئاراوە، نوێترین ستایلەکانی قژ بۆ ئەمساڵ ئەم مۆدێلانەن:

یەکەم: قژی کاری کە زۆر کورت نەبێت لە هەمان کاتدا دەتوانیت بە شێوەی شەپۆل لولی بکەیت.


دوەم: قژی لول و کورت، ئەگەر بە سروشتی قژت لولە ئەوا هەڵبژاردنی ئەم ستایلە بۆ تۆ گونجاوە.

سێیەم: قژی درێژ بەڵام شەپۆلێک لە قژەکەدا هەبێت سەرنجراکێشتر دەردەکەوێت.

چوارەم: قژی کورت لە جوانترین ستایلەکانی ئەم ساڵ بون.

پێنجەم: قژی درێژ لەگەڵ دانانی پەرچەم شێوازێکی سەرنج راکێش بە کەسەکە دەبەخشێت.

ئه‌م بابه‌ته 18533 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP