لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی ئایار بخوێنەرەوە.

کاور:
خاوەن وزەیەکی زۆریت ئەمڕۆ و هەوڵی بە دەستهێنانی ئاواتەکانت دەدەیت، هەروەها تواناو بەهرەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەسەلمێنیت ئەمەش وای لێ دەکات زیاتر هۆگرت ببێت.

گا:
گۆڕانکاریەکی گەورە لە ژیانت ڕودەدات، بەڵام دەبێت کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت، ناتوانیت خۆت لەو سترێسانە بە دوور بگریت کە دێنە بەردەمت، تەنها باوەڕت بە خۆت هەبێت بە زوترین کات تێیدەپەرەێنیت.

دوانە: 
لە ژیانێکی پرۆفیشناڵانەدایت ئەگەر وریا نەبیت لە دەستی دەدەیت، ئەوەندە بەسە کە هەنگاوی گەورە نەنێیت، هەر جوڵەیەکت بە وریایی و بە ئاگاییەوە بکە.

قرژاڵ:
لە مانگی رابردوەوە بیرت لەوەکردوەتەوە کە تواناکانت پەرە پێبدەیت، بەڵام دەرفەتت نەبوە، بۆیە ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی پەرەی پێبدەیت، ئەو توانایەت هەیە.

شێر:
ئەمڕۆ ئامادەیت بۆ ئەوەی خۆت لە کێشەکانت رزگار بکەیت و توانای چارەسەرکردنیانت هەیە، خێزانەکەت پاڵپشتیت دەکەن بۆ رزگار بون لەو دۆخانەت.

فەریک:
ئەمڕۆ خۆت زۆر ماندوو کردوە بە کارەکانتەوە پێویستت بە هەندێک پشوو هەیە، بەڵام تۆ بەردەوام بە لە کارەکەت، ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ پشو وەرگرتن.

تەرازوو:
بۆ ئەوەی باشتر بیت پێویستت بەوە هەیە بڕۆیتە شوێنێکی دور بۆ ماوەیەکی کاتی، بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە رزگارت بێت و خەمەکانت لە بیر بکەیت.

دوپشک:
ئەو کاتە زۆر نزیکە کە ئیتر ناجەنگیت لەگەڵ ئەو کەسانەی لە دژت دەوەستن، هەموو شتێک بە خواستی تۆ دەچێت بەڕێوە، سود لەم ساتانە وەربگرە.

کەوان:
رێگە بۆ خۆت مەدە لاسایی کەسانی دیکە بکەیتەوە و بە سروشتی خۆت مامەڵە بکە، بۆ ئامانجەکانت هەنگاو بنێ.

گیسک:
دوو هەفتە پێش ئێستا بڕیاری ئەوەتدا کە ئیتر بایەخ بە روداوە ناخۆشەکان نەدەیت، پێویستە بەراستی کار لەسەر ئەم بڕیارەت بکەیت و جێبەجێی بکەیت.

سەتڵ:
ئەمڕۆ بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی خۆتی لێ رزگار بکەیت، هەوڵ دەدەیت لە کێشەکانت رابکەیت، بەڵام باشترە کێشەکانت چارەسەر بکەیت.

نەهەنگ:
ئەمڕۆ دوو هەڵبژاردەت هەیە، یان ئەوەی دەست بەتاڵ بیت، یان ئەوەی خۆت سەرقاڵ بکەیت بەو کارەی ئارەزوت پێیەتی، باشترین شت ئەوەیە خۆت سەرقاڵ بکەیت بۆ ئەوەی خەمەکانی ئەم چەند رۆژەت لەیاد بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 54560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP