لە رەمەزاندا بە حەوت جۆر میوە جەستەت لە وشک بونەوە بپارێزە

خەندان-

لە مانگی رەمەزاندا چەند کاتژمێرێکی زۆر خۆت لە خواردن و خواردنەوە بە دور دەگریت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە جەستەت توشی وشکبونەوە ببێت و کاریگەری لەسەر پێستت دروست بکات، دەکرێت بە خواردنی ئەم جۆرە میوانە جەستەت لە وشکبونەوە بپارێزیت بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە پێکهاتەی میوەکاندا هەیە:

١-شوتی: بەهۆی ئەوەی رێژەی 92% پێکهاتەکەی ئاوەو پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە.

٢- شیلک: 92% پێکهاتەکەی ئاوە پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە.

٣- قۆخ: 87% لە ئاو پێکهاتوە و هەوڵ بدە رۆژانە لە دانەیەک زیاتر بخۆیت.

٤- پرتەقاڵ: یەکێکی دیکەیە لە میوە بەسودەکان لە 87%پێکهاتەکەی ئاوە جەستەت لە وشک بوونەوە دەپارێزێت.

٥- هەڵوژە: کە میوەیەکی بەتام و ئاودارە 87% پێکهاتەکەی ئاوە.

٦- گێلاس: سەرەرای بچوکیەکەی سودێکی زۆری هەیە بۆ مانەوەی پێست بە شێداری.

٧- ترێ: 81% رێژەی ئاوی لە خۆ گرتوە پێست لە وشکبونەوە دەپارێزێت.

ئه‌م بابه‌ته 8323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP