چی بەسەر جەستەی خانماندا دێت پاش چونەناو تەمەنی نا ئومێدیەوە

خەندان لایف-

تەمەنی نا ئومێدی ئافرەتان لە نێوان تەمەنی ٤٥-٥٥ ساڵیدایە، کە لەم تەمەنەدا سوڕی مانگانەی خانمان دەوەستێت و دووگیان نابن.

چی روودەدات لەم تەمەنەدا؟

هۆڕمۆنەکان بەتایبەتی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە جەستەدا کەم دەبێتەوە، سوڕی مانگانە دەوەستێت، هێلکەدان مانگانە هێلکە دروست ناکات، کەسەکە دووگیان نابێت.

جەستە لە دروستکردنی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەوەستێت کە کۆنترۆڵی تەواوی ئەو پڕۆسانەی کردووە، ئەم گۆڕانکاریانە بە درێژایی چەند ساڵێک ڕوودەدات.

هەروەها کەم بوونەی ئەم هۆرمۆنە کاریگەری لەسەر مێشک، ماسولکەکان و هەست و سۆزی کەسەکە دروست دەکات، ئێسک لاواز دەبێت، کەسەکە بێتاقەت دەبێت، پێستی بەرەو وشک بوونەوە دەروات، هەندێک لە ئافرەتان پێش وەستاندنی سوری مانگانەیان کاریگەری پێش وەختە لەسەر جەستەیان دەردەکەوێت، کاتی خەوتنیان تێکدەچێت و جەستەیان ئارەق دەکاتەوە، باری دەرونیان ناجێگیر دەبێت، هەروەها کێشەی میزڵدان و وشک بوونی ئەندامی زاوزێ لەم تەمەنەدا شتێکی ئاساییە.

نیشانەکانی رۆشتنە ناو ئەو تەمەنەوە چین؟

هەستکردن بە بێتاقەتی، ئارەقکردنەوەی شەوانە، نارێکی سوری مانگانە، هەست کردن بە گێژی، باشترین شت ئەوەیە کە سەردانی دکتۆری پسپۆر بکەیت و لە هەر گۆرانکاریک ئاگاداری بکەیتەوە.

چۆن بتوانیت بە شێوەیەکی سروشتی کاریگەیەکانی کەم بکەیتەوە لەسەرت؟

یەکەم: ژەمەکانت لە کاتی خۆیدا بخۆبە شێوەیەکی تەندروست، دوور بکەوە لە خواردنی چەور، هەروەها خواردنی شیرەمەنیەکان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەی زۆری کالسیۆمی لە خۆ گرتووە.

دووەم: وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی بێتاقەتی و خەم و سترێس.

سێیەم: دوور کەوتنەوە لە خواردنی جگەرە دەبێتە هۆی ڕێک بوونەوەی ژمارەی لێدانەکانی دڵ.

چوارەم: دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی زۆر.

ئه‌م بابه‌ته 13043 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP