هەموو زانیاریەک دەربارەی هاوێنەی چاو

خەندان لایف-

هاوێنەی چاو بە گشتی بۆ بواری پزیشکی بەکاردەهێنرێت لە بری چاویلکە، یان بۆ بواری جوانکاری بەکاردەهێنرێت بە مەبەستی گۆڕینی رەنگی چاو.

هاوێنەی پزیشکی دوو جۆریان هەیە (نەرم، رەق)، بەڵام جۆری نەرم زیاتر باوە لەناو خەڵکیدا کە بەکاریدەهێنن بە شێوەی رۆژانە، هەفتانە، مانگانە، ساڵانە، ئەو هاوێنانەی کە رەقن، زیاتر بۆ بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە کێشەی گلێنەیان هەیە بەتایبەتی گلێنەی قوچەکی.

رێنمایی بەکارهێنانی هاوێنەی چاو (عەدەسە):

یەکەم: دەبێت پێش لەچاو کردنی هاوێنەکە دەستەکانت جوان بشۆیت.
دووەم: نابێت لەکاتی دانان و دەرهێنانی هاوێنەکە نینۆکت هەبێت.
سێیەم: نابێت بە هاوێنەکەوە بخەوێت.
چوارەم: نابێت لەو چەند کاتژمێرە زیاتر بە چاوتەوە بێت کە پزیشک بۆی دیاریکردویت.
پێنجەم: دوای دەرهێنانی هاوێنەکە دەبێت بە ماددەی تایبەت خاوێن بکرێتەوە.
شەشەم: نابێت لە کاتی هەڵامەت بەکاربهێنرێت.
حەوتەم: لە کاتی درز تێبوون یان بەسەرچوونی ماوەی بەکارهێنانی هاوێنەکە نابێت بەکار بهێنریت.

کێشەکانی بەکارهێنانی هاوێنەی چاو:

یەکەم: هەندێک کەس تووشی هەستیاری دەبن لە چاوەکانیاندا.
 دووەم: هەندێک کات دەبێتە هۆی دروستبونی هەوکردن لە چاوەکانیاندا.
سێیەم: وشکی چاو دروست دەکات، دەبێت لەو کاتەدا فرمێسکی دەستکرد بەکاربێت کە پزیشک دەیدات بە نەخۆش.

ئه‌م بابه‌ته 5345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP