بەم راهێنانە ئازای مل مەهێڵە

خەندان لایف-

بەردەوام دانیشتن و سەیرکردنی کۆمپیوتەر و مۆبایل دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری مل، بەم چەند راهێنانە دەتوانیت ئازاری نەهێڵیت.

یەکەم: بە هەردوو دەستت سەرت بگرەو شانەکانت بهێنەرە خوارەوە، پاشان سەرت بسورێنە تا ئەو کاتەی ئازای ملت نامێنێت.

دووەم: هەردوو دەستت ببەرە پشتەوە و دەستت بگرە، پشتت رێک بکەرەوە، پاشان هەردوو ئانیشکت بهێنەرە پێشەوە و بیبەرە دواوە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە، پاشان بە دەستەکەی ترت دووبارەی بکەرەوە.

سێیەم: هەردوو دەستت بۆ خوارەوە دابنێ و پشتت رێک بکەرەوە، پاشان شانت بەرزبکەرەوە و دایبنێرەوە.

چوارەم: هەردوو پەنجەت لەسەر چەناگەت دابنی، پاشان ملت بهێنەرە پێشەوە و بیەرەوە دواوە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە.

پێنجەم: هەردوو دەستت بۆ سەرەوە دابنێ بە شێوەیەکی بازنەیی، ملت بسوڕینە بۆلای راست و پاشان بۆلای چەپ. بۆ هەرلایەک ٥ چرکە لەسەری بوەستە.

شەشەم: هەردوو دەستت بۆ سەرەوە دابنێ بە شێوەیەکی ستوونی، پاشان دەستت بهێنەرە خوارەوە و هەردەو ئانیشکت لە پشتتەوە لە یەکتر نزیک بکەرەوە، چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەرەوە.

A 5-Minute Workout That Can Make Your Neck Pain Go Away

ئه‌م بابه‌ته 10028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP