لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19 ئایار.

کاور:
ئەمڕۆ هەندێک گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەکانت روودەدات دەربارەی خۆشەویستەکەت، دوای ئارەزووەکانی دڵت بکەوە، پێویست ناکات بەم شێوەیە نیگەران بیت، ئەو رۆژەت لە پێشە کە ئەو شتەی دڵت ئارەزووی دەکات دێتە دی.

گا: 
ئەمڕۆ ئەو رۆژە نییە کە تۆ ئارەزووی دەکەیت، بەڵام رۆژێکی باشە بۆ ئەوەی کەسی تازە بناسیت هەروەها ئامانجێکی زۆر باش بۆ خۆت دابنێیت.

دوانە: 
تا ئێستا ئەو شتانەی رویان داوە بە خواستی تۆ نەبووە، بەڵام ئەمە بەردەوام نابێت، رۆژانی ناوازەت لەبەردەمە، هەوڵ بدە و کۆڵ مەدە تا بە ئارەزووەکانت دەگەیت.

قرژاڵ:
ئەکەویتە بارودۆخێکەوە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر پەیوەندیە خۆشەویستیەکەت دەدەیت. گوێ لە کەسانی دیکە مەگرە چونکە کارەکانت خۆت بۆ خۆتی دەکەیت و کەس یارمەتیت نادات.

شێر:
بڕیاردەرێکی باش نیت بۆ کارەکانت و بەردەوام دەوروبەرەکەت بڕیار لەسەر کارەکانت دەدەن، بەم شێوەیە بەردەوام مەبە خۆت هەوڵ بدە بۆ ژیانی خۆت ئەمرۆ بەخت یاوەرتە.

فەریک:
خۆت فەرامۆش کردووە بە هۆی چواردەورەکەتەوە، هەندێک گۆڕانکاری ئەنجام بدە ئەمە وات لێ دەکات دڵخۆش بیت.

تەرازوو:
ئەگەر چاوەڕێی ئەوەیت کەسێک بێت و یارمەتیت بدات ئەوا دەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕوان بیت، خۆت یەکەم هەنگاو بنێ بۆ یارمەتیدانی خۆت و بەخت یاوەرت دەبێت.

دوپشک:
ئەمڕۆ کاتێکی زۆرت دەبێت و دەست بەتاڵیت، بەڵام کاتەکانت بە شتی بێ سوود بەڕێ مەکە، بیر لە خاڵە نێگەتیڤەکانت بکەرەوە و هەوڵی چارەسەر کردنیان بدە.

کەوان: 
پێش ئەوەی بازاڕ بکەیت تەماشی گیرفانت بکە، رەنگە داخوازیەکانت زۆرتر بێت لە لایەنی مادیت، لیستێک ئامادە بکە بۆ پێداویستیەکانت و گرنگترینیان بکرە.

گیسک:
کەسێک هەیە زۆر نزیکە لە تۆوە کە هەموو متمانەت پێ بەخشیوە، باشترە لە دەرفەتێکدا هەڵیبسەنگێنیت، لەوانەیە شایەنی ئەو هەموو متمانەیە نەبێت.

سەتڵ:
ئەم چەند رۆژە کەسانێک دەبینیت کە بەڕاستی ئارامت دەکەنەوخەمەکانت لەبیر دەبەنەوە. بێ وەفا مەبە بەرامبەریان و هەڵوێستەکانیانت لەبەرچاو بێت.

نەهەنگ:
پێویست ناکات ئەمڕۆ لە هەموو روداوەکان ورد بیتەوە چونکە دەبێتە هۆی نیگەرانیت، ئەوەندە بەسە کە تەنها گرنگی بە خۆت و کەسە نزیکەکانت بدەیت پێویست ناکات خۆت بە وردەکاری زۆرەوە سەرقاڵ بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 23633 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP