دوای هەست پێکردنی ئەم نیشانانە باشترە پەیوەندیەکەت بە کۆتا بهێنین

خەندان لایف-

هەندێک کات کۆتایی هێنان بە پەیوەندیەکەت باشترە لەوەی لە پەیوەندیەکی هەڵەدا بمێنیتەوە، راستە دوای کۆتایی هێنان بە پەیوەندیەکەتان ئازار دەچێژیت، بەڵام بە شێوەیەکی کاتی ئازار بچێژیت باشترە لەوەی بە درێژایی مانەوەت لەو پەیوەندیە لە خەم و سترێسدا بیت.

یەکەم: ئەگەر خۆشەویستەکەت بەردەوام سەرقاڵە و کات بۆ تۆ تەرخان ناکات، یان ئەگەر ئەو کاتەی لەگەڵ هاورێکانی بەسەریدەبات زیاترە لەو کاتەی کە لەگەڵ تۆدا بەسەریدەبات، باشترە لێی جیابیتەوە.

دووەم: رودانی شەڕ لە نیوان خۆشەویستەکان ئاساییە، بەڵام ئاسایی نییە کاتێک تورە دەبێت و سوکایەتی بە تۆ و کەسایەتی تۆ دەکات یان هەوڵ دەدات بتشکێنێتەوە.

سێیەم: گەورەترین هەڵە ئەو کاتەیە هیچ سۆزێک لە نێوانتان نەماوە، بەڵام لەبەرئەوەی بە تەنیا نەمێنیتەوە بەردەوامی بە پەیوەندیەکەتان دەدەیت.

چوارەم: ئەو کاتەی بەردەوام بەراوردت دەکات بە کەسانی دیکە و ئەوان لە تۆ بە باشتر دەزانێت باشترە کۆتایی بە پەیوەندیەکەتان بهێنێت چونکە گەر بەراستی کەسێک تۆی خۆشبوێت بەو جۆرە تۆی قبوڵە کە هەیت.

پێنجەم: ئەو کاتەی کە تۆی بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە هەموو شتەکان دەبێت بە خواستی ئەو بێت، واتای ئەوەیە کە ئەو رێز لە خواستەکانت ناگرێت، بۆیە باشترە درۆ لەگەڵ خۆتدا نەکەیت جێی بهێڵیت.

شەشەم: ئەگەر بەردەوام پرسیارت لەلا دروست بوو کە ئەو لە کوێیە؟ چی دەکات؟ لەگەڵ کێیە؟ ئایا خیانەتم لێ دەکات؟ ئەمانە واتای ئەوەیە کە ئەو گرنگی بە تۆ نادات و هیچ شتێکی خۆی بۆ تۆ ئاشکرا ناکات یاخود متمانەی پێت نیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 21360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP