حەوت جۆر خواردن کە لە شێرپەنجە دورت دەخاتەوە

خەندان لایف-

شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە بە چەند هۆکارێکی جیاواز دروست دەبێت و زۆرکات مەترسی بۆ ژیانی کەسەکە دروست دەکات ئەگەر لە کاتی خۆیدا هەست بە نەخۆشیەکە نەکرێت. دەتوانیت بەم جۆرە خۆراکانە خۆت لە نەخۆشی شێرپەنجە بەدوور بگریت.

١- برۆکلی و کەلەرم دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، ئی، بی ١٢، کەی، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە و لە شێرپەنجە بە دوورت دەخات.

٢- گێزەر ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و سیەکان ناهێڵێت.

٣- پاقلەمەنیەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجی قۆلۆن.

٤- شلیک دورت دەخات لە شێڕپەنجەی قۆلۆن، دەم، گەروو.

٥- رۆنی ماسی بە دژە شێرپەنجە دادەنرێت، رێگرە لە دروستبوونی شێرپەنجەی قۆلۆن، سنگ، گەدە.

٦- تەماتە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دورکەوتنەوە لە شێرپەنجەی پەنکریاس، دەم، مل، گەدە.

٧- خواردنی ترێ و شاتوو سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و جەستە دەپارێزێت لە ئەگەری توش بوون بە هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12569 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP