سێ رێگا بۆ ئەوەی بەبێ بەکاهێنانی ئامێرە گەرمەکان قژت لول بکەیت

خەندان لایف-

زۆرێک لە خانمان ئارەزوی قژی لول دەکەن، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکانەوە زیانێکی زۆر بە قژیان دەکەوێت. دەتوانیت بەم شێوازە قژت لول بکەیت بەبێ ئەوەی زیان بە قژت بکەوێت.

یەکەم:
- دەبێت قژەکە شێدار بێت.
- قژت بکە بە دوو بەشەوە و بیهێنەرە پێشەوە
- پاشان هەردوو بەشەکە بە دوو ئاراستەی جیا لول بکە و بیبەستە.
- رێگە بدە قژت وشک بێتەوە پاشان دەتوانین بیکەیتەوە.

دووەم:
- قژت شێدار بکە و باندێک بکە بە قژتەوە
- پاشان تاڵ تاڵ قژەکە لول بکە و بیئاڵێنە بە دەوری باندی قژەکەتەوە.
- بەو شێوەیە بەردەوام بە تا هەموو قژەکەت تەواو دەبێت.
- چەند کاتژمێرێک چاوەرێ بکە یان بە درێژایی شەو رێگە بدە پێوەی بمێنێتەوە و دواتر قژت بکەرەوە.

سێیەم:
- قژت تەر بکە و بیکە بە چەند بەشێکەوە.
- پاشان بەش بەش لولی بکە و بە تەوقەیەک گیریبکە بەسەرتەوە
- بە درێژایی شەو پێوەی بهێلەرەوە و پاشان لێیبکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP