بۆ خانمان.. چۆن وابکەیت متمانەت بە خۆت هەبێت

خەندان لایف-

ئەو خانمانەی کە باوەریان بە خۆیان هەیە بە شێوەیەکی سەرنجراکێشتر دەردەکەون لەو خانمانەی کە متمانەو باوەریان بە خۆیان نیە، هەموو خانمێک بەشێک لە شەرم لە ناخیدا هەیە، بەڵام نابێت رێگە بدەیت ئەو شەرمە وابکات باوەربەخۆبوون لە تۆدا کەم بکاتەوە.

یەکەم: فێری وشەی "نەخێر" ببە، پێویست ناکات هەموو کات تەنها خواستی بەرامبەرەکەت بەجێ بهێنیت وبۆ ئەوان بژیت، فیری ئەوە ببە بەو کەسانە بڵێیت نەخێر کە وادەکەن هەست بە خراپی بکەیت.

دووەم: هەمیشە بە جوانی دەربکەوە، زوو زوو گۆرانکاری لە شێوەو روخسارتدا بکە، ئەمەش وادەکات هەست بە باشی بکەیت.

سێیەم: هەرگیز خۆت بە کەسانی دەوروبەرت بەراورد مەکە، هەموو سەرنجت بکەرە سەرخۆت، هەوڵ بدە شتە نێگەتیڤەکان لە خۆتدا نەهێڵیت.

چوارەم: ئامانجت هەبێت و هەوڵی بەدەستهێنانیان بدە، بە شێوەیەکی ئاسایی هەموو رۆژەکانت بەرێ مەکە، ئامانج و خەون بۆخۆت دانێ.

پێنجەم: سەرنجت بکەرە سەر کێشەکانت و هەوڵ بدە چارەسەریان بکەیت، ئەگەر کێشەی قەڵەویت هەیە ئەوا بریار بدە بەرنامەیەکی باش بۆخۆت دابنێیت و بەباشی پەیرەوی بکەیت.

شەشەم: هەندێک گۆرانکاری دروست بکە، زۆر کات هەندێک هەنگاوی بچوک گۆرانکاری گەورە دروست دەکات، بۆیە مەترسە لە ئەنجامدانی هیچ گۆرانکاریەک.

حەوتەم: هەوڵ بدە خۆت فێری کاری نوێ بکە، چەند خول و راهێنانێک ببینە تا ئەو کاتەی بەهرە و تواناکانت دەدۆزیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 9973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP