لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ ١٨ ئایار

کاوڕ:
ئەمڕۆ هەوڵ دەدەیت پەیوەندی بە چەند کەسێکەوە بکەیت، بەڵام هیچکامیان ئامادەیی خۆیان نیشان نادەن بۆتۆ. بەڵام تۆ بەردەوام پەیوەنیان پێوە بکەرەوە چونکە ئەوە وایان لێدەکات بەردەوام تۆیان لەبیر بێت.

گا:
بتەوێت یان نا هەندێک دابڕان روودەدات لە نێوان تۆ و هاوبەشی ژیانت، هەوڵبدە ئەو دابڕانە زۆر نەخایەنێت و لێبوردە بە بەرامبەر هەڵەکانی پێش ئەوەی بۆ دابرانەکە بۆ هەمیشەیی رووبدات.

دوانە:
هاورێکانت بێ ئاگاداری تۆ سەردانی ئاهەنگ یان بۆنەیەک دەکەن، بەڵام تۆ نیگەران، مەبە چونکە ئەمە رۆژی بەختی تۆیە و سەرکەوتن روودەدات، بۆیە خۆت بە شتی لاوەکیەوە سەرقاڵ مەکە.

قرژاڵ:
ئەمڕۆ بانگهێشت دەکرێیت بۆ شوێنێک کە ئاسوودە نیت لەوێ و هەست بە باشی ناکەیت، بەڵام هەرچۆنێک بێت بەشداری دەکەیت، گرنگی بەو کەسانە مەدە کە لەگەڵ تۆدا ناگونجێن و سەرنجت بۆیان نەروات.

شێر:
بە یارمەتی هاورێ و خێزانەکانت ئەو ئاواتەی دەمێکە ئارەزووی دەکەیت دێتە دی، بەڵام قوربانی بۆ دەدەیت و وادەرناکەوێت پێی دڵخۆش بیت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو شتە روودەدات کە دەتەوێ.

فەریک:
ئەمرۆ ئەو کاتەی لەگەڵ خێزانەکەت بەسەریدەبەیت بێزارکەر دەبێت بۆتۆ، بۆیە باشترە سەرەتا خۆت لە سترێس بەدوور بگریت و بیری لێ نەکەیتەوە، لەسەرخۆبە و بیر لەو کەسە بکەرەوە کە خۆشت دەوێ.

تەرازوو:
ئەمرۆ کاتەکانت کەمێک قورستر تێدەپەرن لە جارەکانی پێشوو، هەندێک کەس دەیانەوێت بێزارت بکەن، بەڵام تۆ گوێیان پێ مەدە و هەوڵ بدە خۆت بە خوێندنەوەی کتێبەوە سەرقاڵ بکەیت.

دوپشک:
هەندێک هەواڵت پێ دەگات لەلایەن هاورێکانتەوە کە راتدەچڵەکێنێت، پێویستە بیر لەو شتانە بکەیتەوە کە لە رابردوو لێیانەوە فێر بویت و ئەمڕۆ بەکاریان بهێنیتەوە.

کەوان:
ئەمرۆ زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیک دەبیتەوە و پەیوەندیەکەتان قوڵتر دەبێتەوە، هەوڵ بدە بەردەوام گرنگی پێ بدەیت، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان بەرەو باشتر هەنگاو بنێت.

گیسک:
ئەمرڕۆ رۆژێکە پرە لە سترێس بۆ تۆ، زۆر بێزار و توڕە دەبیت، هەوڵ بدە لەناو سروشتدا بمێنیتەوە و دەرونت ئارام بکەیتەوە، رەنگە بتەوێت لە ماڵەوە بمێنیتەوە بۆیە دەتوانیت سەیری تەلەفزیۆن بکەیت و خۆت سەرقاڵ بکەیت.

سەتڵ:
ئەمرۆ هاوبەشی ژیانت نارازیە لە هەڵسوکەوتەکانت و وەکو پێویست گرنگی پێ نادەیت، هەوڵ بدە رازی بکەیت و پێکەوە هەندێک کات بەسەربەرن یان چونە دەرەوەیەک رێک بخە تا زیاتر نیگەران نەبێت لێت.

نەهەنگ:
ئەمرۆ هەموو ئەوەی پێویستتە دانیشتنە لەماڵەوە و پشوو وەرگرتنە، چونکە ئەم چەند رۆژە لە قەلەقیەکی زۆردا بویت. مەترسە لە وتنی وشەی نەخێر بە دەوروبەرەکەت، هەوڵ بدە هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 23572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP