لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ 17 ئایار

کاور:
ئەمرۆ زیاتر حەز بە چونە ناو سروشت دەکەیت، سوپرایز مەبە ئەگەر هەندێک کەسی نامۆت بینی، ئەم ماوەیە بە سروشتی خۆت بمێنەرەوە و هەوڵی گۆرینی خۆت مەدە.

گا:
وزەیەکی زۆرت هەیە ئەمرۆ، رەنگە بریاری ئەوەت دابێت کە لە رابردوو نەژیت، بەڵام بە تەواوی ئەو بریارەت جێبەجێ نەکردووە بۆیە سووربە لەسەری، داهاتووت لە پێش چاو بێت.

دوانە:
ئەم رۆژانە چەند پەیوەندیەکی خۆشەویستی دێنە سەر رێگات و تۆش هەست بە دڵ خۆشی دەکەیت. ئاگاداربە لەوەی کێ لێت نزێک دەبێتەوە و چۆن بریار دەدەیت.

قرژاڵ:
ئەمرۆ یان سبەی برێک پارە دێتە دەستت بەڵام ئاگاداربە کە لە چیدا خەرجی دەکەیت و چۆن بەکاریدەهێنیت.

شێر:
ئەمرۆ تەندروستیت زۆرباشە و بەهرەکانت لە لوتکەدان، خۆشی ببینە لەو ساتانەی کە لەگەڵ هاورێ و خێزانەکەتدا بەسەریدەبەیت و بەشداری کاتە خۆشەکانیان بکە.

فەریک:
ئەم چەند رۆژە پێشبینیەکانت و وێناکردنەکانت راست دەردەچن، رەنگە کۆمەڵێک شتت بۆ رون ببێتەوە بەڵام زوو بریاریان لەسەر مەدە.

تەرازوو:
هاورێکانت ئەم ماوەیە چەند کارێک دەکەن بۆ دڵخۆشکردنی تۆ بێ ئەوەی ئاگادار بیت، کارەکانیان بە کەم هەڵمەسەنگێنە.

دوپشک: 
بە سروشتی خۆت کەسێکی میهرەبانی، ئەمرۆ تەرکیزت تەنها لەسەر شتە نزیکەکان نەبێت بەڵکو تەرکیز بکەرە سەر شتەکانی دەوروبەرت ، چاوت بکەرەوە و وریای کەسانی دەوروبەرت بە.

کەوان:
دڵی کەسە خۆشەویستەکانت مەشکێنە چونکە خەریکە لێت نیگەران دەبن، بەردەوام بوونت بەم شێوەیە وا دەکات کەسە نزیکەکانت لەدەست بدەیت.

گیسک:
ئەمرۆ زیاتر لە هەر رۆژێک هەست بە تایبەتمەندێتی خۆت دەکەیت، کێشەی دارایت چارەسەر دەبێت بەڵام هەندێک خۆراگری دەوێت.

سەتڵ:
ئەمرۆ کاتێکی گونجاوە بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستی ژیانت، چانسی ئەوەت بۆ رێک دەکەوێت کەسێکی گرنگ ببینیت بۆیە لە ئامادە باشیا بە بۆ ئەو دیدارە.

نەهەنگ:
ئەمرۆ کاتی ئەوەیە کە رێگایەکی نوێ بۆ ژیانت بدۆزیتەوە، بەردەوام بوونت لەسەر ئەم دۆخە دەرئەجامی باشی نابێت  بۆیە گۆرانکاریەک بکە لە ژیانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 24668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP