شێوازی ئامادەکردنی تورتە بە کرێم و نیسکافە

خەندان لایف-

پێداویستیەکان بۆ کرێمەکە:
١ پاکەت پسکیت
١ پاکەت کرێم شانتی
١ پەرداخ و نیو شیری گیراوە
یەک کەوچک کاکاو
یەک کەوچک نیسکافە

پێداویستیەکان بۆ پسکیتەکە:
یەک پەرداخ شیری گیراوە
یەک کەوچک کاکاو
یەک کەوچک نیسکافە

پێداویستیەکان بۆ رازاندنەوە:
یەک کەوچک کەرە
نیو پەرداخ شەکر
نیو پەرداخ بوندوق

شێوازی ئامادەکردنی:
کرێم و نیسکافە و شیرو کاکاو، واتە پێداویستیەکانی کرێمەکە دەکەیتە ناو خەڵاتە بۆ ماوەی ٣ خولەک.

پاشان پێداویستیەکانی دووەم سەرجەمیان تێکەڵاو دەکەیت، پاشان یەک یەک پسکیتەکانی تێهەڵکێش دەکەیت و دەیکەیتە ناو قاڵبەکەوە ریزی دەکەیت، چین چین کرێمەکەی بەسەردا دەکەیت، تا سێ چین یان زیاتر بە پێی خواستی خۆت.

دواتر کەرەکە لە تاوەیەکدا دەتوێنیتەوە و شەکرەکەی تێدەکەیت، پاشان بوندوقەکەی تێدەکەیت و تێکەڵ دەکەیت، بیکە بەسەر پسکیتەکەدا و بیکەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک، ئامادەیە بۆ پێشکەشکردن.

ئه‌م بابه‌ته 15063 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP